سەرۆک وەزیران چەند ڕێنماییەک بۆ پەرەپێدانی سیستەمی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی دەردەکات

ئابوری
  • 7-09-2024, 20:04
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیران،چەند  ڕێنماییەکی  بۆ پەرەپێدانی سیستەمی خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی و به دواداچوون بۆ جێبەجێکردنیان لەلایەن لیژنە تایبەتەکانەوە دەرکرد.
    سەرچاوەیەکی حکومی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی بەدواداچوونە بەردەوامەکانی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،بۆ پەرەپێدانی سیستەم و خزمەتگوزارییەکانی پێدانی ئەلیکترۆنی،هەروەها لە ژێر ڕۆشنایی پێداچونەوە بەڕاپۆرتە مەیدانییەکانی لیژنەی چاودێری پەیوەندیدار بە جێبەجێکردنی ئەوپرسە لە وەزارەت و دامەزراوە جیاجیانی عێراقدا،چەند ڕێنماییەک بە لایەنە پەیوەندیدارەکان درا بۆ بەدواداچوون و  جێبەجێکردنیان لەلایەن لیژنە تایبەت مەندەکانەوە وەک ئەوەی لە خوارەوە هاتووە :- 
    1.ڕێنمایی بە وەزارەتی پلاندانانکرد کە لەگەڵ  بانکی ناوەندی عێراق و بانکی نێودەوڵەتی هاوکاری بکات بۆ دروستکردنی بودجەیەکی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی و پەرەپێدانی سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی لەسەر ئاستی وڵات.
    2.ڕێنماییدان بە سەرجەم وەزارەتەکان و  بانکی ناوەندی عێراقی بۆ ئامادەکردنی کەشفی ڕۆیشتنی پارەی ئەلیکترۆنی بەشێوەی وەرزی بۆ دڵنیابوون لە شەفافیەتی دارایی و دیاریکردنی نەختینە و ڕووبەڕووبونەوەی مەترسیەکان، کە دەبێتە هۆی باشترکردنی پلانی دارایی.
    3.ڕێنمایی بە وەزارەت و دام و دەزگا حکومییەکان درا بۆ دروستکردنی هاوبەشیەکی ستراتیجی لەگەڵ دامەزراوە داراییە بانکییەکان و ئەوانی تر و هەروەها دامەزراوە تەکنەلۆژیا  بۆ گرتنەبەری هەنگاوی کرداری کاریگەر بۆ هاوکاری و ئاڵوگۆڕی پێشنیار و ئەزموونەکان.
    4.پابەندکردنی دامەزراوە دارایی و بانکییەکان بۆ پەرەپێدانی سیستەمی تەکنیکی و دیجیتاڵی خۆیان بەپێی نوێترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، لەوانەش بەهێزکردنی ئەو سیستەمەی کە دژی سپیکردنەوەی پارە و ساختەکارییە،ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە کارایی کارکردن و باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییە بانکییەکان،و پابەندبوونی تەواو بە کۆنتڕۆڵ و ڕێوشوێنەکان.
    5.پابەندکردنی دامەزراوە دارایی و بانکییەکان بە پەرەپێدانی سیستەمی پاراستنی ئەلیکترۆنی و پەسەندکردنی بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی، و  پابەندبوون بەو ڕێوشوێنانەی کە بانکی ناوەندی سەبارەت بە حکومەتی ئەلیکترۆنی دەریدەکات، بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی سیستەمی بانکی لە بەرامبەر هەڕەشە ئەلیکترۆنیەکان و دڵنیابوون لە بەردەوامی بازرگانی.
    6.ڕێنمایی بە وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت درا بۆ پەرەپێدانی تیمی کاری حکومی بەتوانا بۆ بەدواداچوون بۆ کارەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی ڕۆژانە لە ڕێگەی ڕاهێنان و بڕوانامە و لە ڕێگەی پۆرتاڵی سیستەمی تایبەتمەندەوە کە لەلایەن کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری پارەدانەوە دابین دەکرێت.
    7.ڕێنمایی بە وەزارەتی پەیوەندییەکان درا کە  هاوکاری وەزارەت و دام و دەزگا حکومییەکان بکات بۆ خێراترکردنی پەسەندکردنی یاسای واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵەی ئەلیکترۆنی ژمارە 78ی ساڵی 2012 بۆ پابەندبوون بە مەرجەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و یەکلاکردنەوەی لە وەزارەتی دارایی بە هاوکاری لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق.
    8.ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی بۆ پێشکەشکردنی لێکۆڵینەوەیەك  لەسەر میکانیزمی دروستکردنی حیسابی نێوەندگیری، کە لەلایەن دامودەزگاکانی حکومەتەوە پەسەندکراوە وەک میکانیزمێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حیساباتە حکومییە سنووردارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لێبڕینی هاوڵاتیان لە ئەگەری شکست لە پرۆسە داراییەکاندا.
    9.بانکی ناوەندی ڕێنمایی بۆ بانکە ئەهلی و حکومییەکان دەردەکات کە بەشێوەیەکی شەفاف مامەڵە بکەن و جیاوازی نەکەن لە نێوان کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی.
    10.بانکی ناوەندی پاکێجێک ئامادە دەکات کە پێویستە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دانانی سەقفی پێشوەختە بۆ ئەو کارتانەی لە ناوخۆدا بەکاردەهێنرێن بۆ دڵنیابوون لە بەکارهێنانی فراوانتر.
    11.ڕێنماییدان بە  وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت بۆ دروستکردنی یەکەی تایبەتمەند لە چوارچێوەی وەزارەتەکانی دەوڵەتدا بۆ ئاسانکاری دارایی و یەکلاییکردنەوە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە لە  دەرئەنجامی پارەدانی ئەلیکترۆنی دروست دەبن ، بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکەکان.
    12.ڕێنماییدا بە دەستەی دەستپاکی بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکانی چاودێری بەسەر  فەرمانگەکانی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی شەفافیەت و دەستپاکی.
    13.ڕێنماییکردنی دیوانی چاودێری دارایی بۆ پێداچونەوە و پەرەپێدانی یەکە  کارگێڕی و داراییەکانی بۆ ئەوەی لەگەڵ سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنیدا بگونجێت و بەدواداچوونی بۆ بکات بە شێوەیەکی بەردەوام.
    14.جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە دامەزراوە حکومییەکان و کۆمپانیاکان خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی  ئەو بڕگانە جێبەجێبکەن  کە لە ڕێککەوتننامەکانی کۆکردنەوەی دارایی ئەلیکترۆنیدا هاتووە و بەپێی بەرپرسیارێتی هەر لایەنێک کە لەو ڕێکەوتنانەدا دیاریکراوە.
    15.ڕێنماییدان بە  بانکە حکومییەکان بۆ تەواوکردنی کاراکردنی سیستەمی گشتگیری بانکی بۆ باشترکردنی ئەدای دارایی و کارگێڕی.
    16.پابەندکردنی سەرجەم وەزارەت و دام و دەزگا حکومییەکان بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی کارگێڕی و ژمێریاری ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو بەئامانجی بەرزکردنەوەی شەفافیەت.