ڕاوێژکاری سەرۆك وەزیران قۆناغی دووەمی پێدانی قەرزی ڕیادە ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 7-09-2024, 19:16
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ شەممە " حسێن فلامرز"ڕاوێژکاری سەرۆك وەزیران  و سەرۆکی تیمی دەستپێشخەری ڕیادە ،قۆناغی دووەمی دەستپێشخەری قەرزەکانی ڕیادەی ڕاگەیاند، کە لە 20 ملیۆنەوە دەست پێدەکات تا 100 ملیۆن دینار.
    " حسێن فلامرز" لە لێدوانێکیدا  بە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند :- 100 خوڵ لە قۆناغی دووەمی  دەستپێشخەری ڕیادەدا  دەستیپێکردوە،کە 400 هەزار فێرخواز خۆیان تۆمارکردوە.
    ووتیشی :-ژمارەی قەرز وەرگرەکان لە 6 هەزار قەرزوەرگر نزیکبووەتەوە،هەروەك 10 هەزار هەلیکاریشی ڕەخساندوە، هاوکات نزیکەی 200 هەزار خوێندکار ناوی خۆیان لەو پرۆژەیە تۆمارکردووە .
    ،ئاشکراشیکرد کە قۆناغی دووەمی دەستپێکردنی قەرزەکان  لە 20 ملیۆنەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە  100 ملیۆن دینار.