بەغدا-IN
ئەمڕۆ شەممە"عەمار حەکیم "سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی،ستایشی ئەدای کەرتی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری حکومەتی کرد و داوای سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتان دەکات بۆ چاکسازی دارایی و ئابووری لە عێراقدا.
سەید "حەکیم" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە:- کە ئەمرۆ لەگەڵ "ستیڤن هیچن " باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق گفتوگۆی لەسەر پێشهاتەکان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانی کرد کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەمووان بکات و تیایدا سەروەری وڵات بپارێزێت.
بەگوێرەی بەیاننامەکە :- هەر لەدیدارەکەدا سەید "حەکیم" باسی پرۆسەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی لە وڵات کرد، و لە هەمان کاتدا جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتیکردنی حکومەت لەم ڕووەوە بەهۆی ڕۆڵی لە پتەوکردنی پەیوەندی هاوڵاتیان بە سیستەمی سیاسی.
سەید "حەکیم" تەکیدی لەسەر پێویستی پاراستنی سەقامگیری سیاسی لە عێراق و گۆڕینی بۆ سەقامگیری هەمیشەیی کردەوە، هەروەك داواشیکرد بە سود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتان لە چاکسازی دارایی و ئابووری وڵات و گونجاندنی ئەزموونەکان لەگەڵ واقیعی عێراق،لەو ڕوانگەیەشەوە ئاماژە بە گرنگی ئەزموونی بەریتانیا لەم بوارەدا درا .
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە :- باس لە دەستووری عێراق کرا کە گەرەنتی ئازادی ڕادەربڕین دەکات، ئەمەش پێویستی بە ڕێزگرتن و پاراستنی هەیە وەک ئاماژەیەکی بنەڕەتی لە سیستەمی دیموکراسیدا.