بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" ستایشی هەوڵەکانی مەرجعیەتی باڵای کرد
لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا هاتووە:-"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی رووبەرووبونەوەی ماددەی هۆشبەر و دەروونیەکان کرد،کە ئامانج لێی گوێگرتن بوو لەچالاکیەکانی مانگانە لەسەر گرنگترین ئەو ئەرکانەی کە لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە بەغدا و پارێزگاکان ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە :- وەزیری ناوخۆ، ستایشی پاڵپشتی گەورەی مەرجعیەتی باڵای کرد بۆ وەزارەتی ناوخۆ لە ڕووبەڕووبونەوەی ئەم پەتا مەترسیدارەی سەر کۆمەڵگا، هەروەك جەختی لەسەر زەروورەتی سود وەرگرتنی تەواو کرد ،لەو ڕێنماییانەی کە لەم بارەیەوە دەرچوونە.
وەزیری ناوخۆ تەئکیدی لەسەر ، چڕکردنەوەی ڕاهێنان و هەوڵی پیشەیی کردەوە بۆ سەرجەم ئەفسەرە نوێیەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەرووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان،لەگەڵ بەردەوامبوون لە دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەر و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بە پشتبەستن بە هەوڵە هەواڵگرییەکان و بەدواداچوون و جێبەجێکردنی هەڵمەتی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی فراوان.