بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی سەڕچاوە ئاوییەکان رایگەیاند:-کە کارێزی حاجی بێجانی خستنە نێو لیستی میراتی جیهانی شوێنەوارەکان.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- لە میانی کۆبوونەوەکانی حەفتا و پێنجەمین ئەنجومەنی جێبەجێکاری لیژنەی نێودەوڵەتی ئاودێری (ICID)،لە شاری سیدنی ئوسترالیا لەنێوان (1بۆ 7-9-2024) بەڕێوەدەچێت، تیایدا (کارێزی حاجی بیخان) لەکەرکوک کە قووڵایی ئاستی ئاوی ژێر زەوی بۆ سەد و پەنجا ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە بۆ دابینکردنی ئاوی ئاودێری بۆ مەبەستی کشتوکاڵی و دەبینکردنی ئاوی ماڵان، خراوەتە ناو لیستی میراتی جیهانی شوێنەوارەکان.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- ئەم دەستکەوتە دوای هەوڵەکانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان دێت بۆ ناساندنی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.