بەغدا-INA
ئەمرۆ شەممە"هەیام یاسیری" وەزیری پەیوەندییەکان،رایگەیاند:-کە پێویستە هاوکاری هەمەلایەنە هەبێت لە بەبازرکردنی خزمەتگوزارییەکانی تۆڕی دەفنکراو، لەگەڵ خاوەن بورج و بریکارەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کێبڵی دەفنکراوە و بەشداریکردن لە ئامانجە ستراتیژییەکانی وەزارەت.
وەزارەتی پەیوەندییەکان لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- بەئامانجی باشکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتیان بەشێوەی تەکنەلۆجیای FTTH، یاسیری لەمیانی ورۆک شۆپێک کە بریکاری و خاوەن تاوەرەکانی پەیوەندی ئامادەی بوون ،گوێ لە کۆمەڵێک بیرۆکە و پێشنیار گرت،لەبارەی دروستکردنی دۆخێکی پێویست بۆ کێبڕکێی دادپەروەرانە ،بەئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوبەشەکان لە کەرتی تایبەت وگشتی.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :-یاسری ئاماژەی بە پێویستی هاوکاری هەمەلایەنە کرد لە جێبەجێکردن و بەبازاڕکردنی خزمەتگوزارییەکانی تۆڕەکانی پەیوەندی،بەهاوبەشی لەگەڵ خاوەن تاوەرەکان لەبارەی پڕۆژەکانی کێبڵی ژێر زەوی و بەشداری لە ئامانجی ستراتیژیی هاوبەشی تۆڕەکە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- یاسری ئەوەی خستەروو . کە وەزارەت سوورە لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە کوالیتی بەرز و کارایی بەرز و نرخێکی کێبڕکێکار .