نەینەوا – ا ه ع نۆفل عاكوب پارێزگاری نەینەوا، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: ژمارەیەكی تری ئاوارەكان لە كەمپی جدعەوە گەڕاونەتەوە ناحیەی قەیارە 54 كبیلۆ مەتر لەباشوری موسڵا. پارێزگاری نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" 180 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دوای ئاوارەبوونیان بۆ ماوەی سێ ساڵ بەهۆی داگیركردنی شاری موسڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە. وتیشی " دەزگا ئەمنیەكان ئەو خێزانانەیان گواستوەتەوە ماڵەكانیان لە ناوچەكانی مەتاحین، جامع كبیر، فاروق، دوای گەڕانەوەی ئەمن و ئاسایش و كارەبا بۆ ئەو ناوچانە".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات