سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لەگەڵ لیژنەی ئامادەكاری بۆ كۆڕبەندی عەرەبی بۆ بەرەوپێشبردنی شەفافیەت كۆبووەوە

ناوخۆ
  • 7-09-2024, 16:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی حەیدەر حەنون، لەگەڵ لیژنەی ئامادەكاری بۆ كۆڕبەندی عەرەبی بۆ بەرەوپێشبردنی شەفافیەت كۆبووەوە.
    كۆمیسیۆنی دەستپاكی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی تاوتوێی ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی دووەمین كۆڕبەندی عەرەبی بۆ بەرەوپێشبردنی شەفافیەت و حوكمڕانی باش لە ژێر چاودێری محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كرد .
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانەی كۆبوونەوەكەیدا لە بارەگای كۆمسیۆن لەگەڵ لیژنەی ئامادەكاری بۆ ئەو كۆڕبەندەی كە بە هاوكاری شەفافیەتی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی كارگێڕی لە بەغدای پایتەخت، لەژێر دروشمی (دەستپاكی و بەدەستهێنانی ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام)، حەنون داوای ئامادەكردنی هەموو ئەو مەرجانەی كرد كە بەشدارن لە سەركەوتنی كۆڕبەندەكە و نمایشكردنی بە باشترین وێنەی كە شایەنی ناوبانگی عێراق بێت.
    حەنون ڕوونیكردەوە  بەپێی بەیاننامەكە :  كە عێراق هەوڵدەدات لەڕێگەی چالاكییەكان و كۆنفرانسی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتییەوە، ئەم رێكخراوە لە ئەزموونی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئاستی پابەندبوونی بە بڕیارەكانی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاگادار بكاتەوە.
    داوای كرد پێداچوونەوە بە پۆلێنكردنی عێراق لە چوارچێوەی ڕاپۆرتەكانی پێوەرەكانی تێڕوانینەكانی گەندەڵی كە لەلایەن ڕێكخراوەكەوە دەرچووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی عێراق چەند هەنگاوێكی ناوە بۆ بەرزكردنەوەی شەفافیەت و حوكمڕانی باش، لەوانە: هەوڵدان بۆ پەسەندكردنی ڕەشنووسی یاسایەك سەبارەت بە مافی دەستگەیشتن بە زانیاری، و بوون جددی لە هەنگاونان بەرەو حوكمڕانی و گۆڕینی دیجیتاڵی، هەروەها بەردەوامبوون لە بنیاتنانی دامەزراوەكانی سیستەمی دیموكراسی و پاراستنی ئازادییە گشتیەكان.
    دەستەكە ئاماژەی بەوەدا: كە كۆڕبەندەكە لە ماوەی سێ ڕۆژدابەرێوەدەچێت  لە دەیەم تا دوانزەی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، و گفتوگۆ و دانیشتن لەخۆدەگرێت بۆ خستنەڕووی بیرۆكەكان لەسەر بابەتەكانی وەرگرتنەوەی سەروەت و سامان، ڕۆڵی میدیا و كۆمەڵگەی مەدەنی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، دیجیتاڵكردن، كەشوهەوای پارە، دەستپاكی لەكەرتی بازرگانیدا، و داهاتووی ڕێوشوێنی خۆپارێزی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.