فیدراسیۆنی عێراق: پشكی ئێمە لە ئامادەبوون لە یارییەكەی كوێت بەردەستە و دەست لێنادرێت

وەرزش
  • 7-09-2024, 15:24
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ شەممە یەكێتی تۆپی پێی عێراق روونكردنەوەیەكی لەبارەی ئامادەبوونی هاندەرانی عێراق لەیارییەكەی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر كوێت بڵاوكردەوە،هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پشكی عێرا بەردەستە و دەستی لێنادرێت.
    فیدراسیۆنەكە لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: ئەو پشكەی كە بۆ هاندەرەكانمان دانراوە بۆ بەشداریكردن لە یارییەكەی نێوان هەڵبژاردەی نیشتمانیمان و هاوتا كوەیتییەكەی، كە دەكاتە (5) هەزار هاندەر، هێشتا بەردەستە و ناتوانرێت دەستی لێبدرێت.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو هەواڵانەی باس لە فرۆشتنی بلیتی تەرخانكراو بۆ هاندەرانمان دەكەن راست نیە و دوورە لەسەر بنەمای ڕاستی.