خانمە یاریزان نەجلە عیماد دوای سەركەوتنەكەی،دەجەنگێ بۆ میدالی زێڕی پارائۆڵۆمپی پاریسی 2024

وەرزش
  • 7-09-2024, 13:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    خانمە یاریزان نەجلە عیماد دوای ئەوەی بە سێ تایم بەرامبەر یەك تایم لەخانمە یاریزانی فەرەنسی بردەوە ، سەركەوت بۆ یاری كۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی پاریسی 2024.
    بەیاننامەیەكی لیژنەی پارائۆڵۆمپی عێراق، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بەداواداچوونی بۆ كرد  راگەیاند: یاریزان نەجلە عیماد، سەركەوتنێكی گەورەكەی بەسەر هاوتا فەرەنسییەكەیدا بەدەستهێنا، بەسێ تایم بەرامبەر بە یەك تایم، دوای ئەوەی خانمە فەرەنسییەكە لە تایمی یەكەمدا پێشەنگی گرت ،پاشان نەجلە عیماد سێ تایمی لەسەر یەك لە خانمە یاریزانە فەرەنسیەكەی بردەوە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە:  ئەم سەركەوتنە دەبێتە هۆی ئەوەی یاریزانەكە نەجلە عیماد بتوانێت ڕكابەری لەسەر میدالی زێڕ بكات لە پێشبڕكێی تێنسی سەر مێز لە پارائۆڵۆمپی پاریسی 2024.