كەشناسی: ئەو ڕووناكیەی لە ناوچەكانی عێراقدا بیندرا،لەئەنجامی سووتانی نەیزەكێك بوولە بەرگەی هەوادا

ناوخۆ
  • 7-09-2024, 13:12
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، دەستەی كەشناسی عێراق ئەو ڕاستییەی ڕوونكردەوە كە نەیزەكەكە كەوتووەتە سەر خاكی عێراق، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات ئەو ڕووناكیەی دوێنێ بیندرا لە ئەنجامی سووتانی نەیزەكێك  بوولە بەرگەهەوادا.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوون و بومەلەرزە بەدواداچوون بۆ ئەو قسانە دەكات كە لە پەیجەكانی سۆشیال میدیادا كراوە سەبارەت بە كەوتنی نەیزەكێك لە عێراق، كە دەبێتە هۆی چاندنی سەرلێشێواوی  ودڵەڕواكێ لەنێو هاوڵاتیاندا.
    بەڕێوەبەری بەشی چاودێری بومەلەرزە لە دەستەكە سەلمان سەدام بەهادلی ڕایگەیاند : دوای ئەوەی چەند پرسیارێكمان پێگەیشت سەبارەت بەو ڕووناكیەی كە لە سوریا و توركیا و عێراق دەركەوت و باوەڕی هەندێك كەس كە ئەوە ڕووناكییەكی بومەلەرزەزانییە، ئەو ڕووناكییە لە ئەنجامی سووتانی نەیزەكێك لە بەرگەهەوادا بووە، ئاماژە بەوە دەكات كە هیچ بوومەلەرزەیەك بەهۆی سووتانی نەیزەكەكانەوە ڕوونادات، چونكە هیچ پەیوەندییەك لە نێوان بوومەلەرزە و سووتانی نەیزەكەكاندا نییە.
     جەختیشی لەوە كردەوە كە هیچ شتێك نییە كە جێگای نیگەرانی بێت.