ناوخۆ: تا ئێستا زیاتر لە 40 ملیۆن كارتی نیشتیمانیمان دەركردووە

ناوخۆ
  • 7-09-2024, 12:47
  • +A -A

    بەغدا -   INA- ستار زاجی
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆ دەركردنی زیاتر لە 40 ملیۆن و 152 هەزار كارتی نیشتمانی تا ئێستا ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەیە بۆ هەوڵەكانی حكومەت بۆ هاوسەنگی لەگەڵ گەشەپێدانی جیهانی لە ڕێگەی ئۆتۆماتیكیكردن و گۆڕینی سیستەمی كاركردن بۆ ئەلیكترۆنی.
    وتەبێژی وەزارەتەكە عەمید میقداد میری لە میانی كۆنفرانسێكدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و ڕایگەیاند : تا پێنجشەممەی ڕابردوو، 40 ملیۆن و 152 هەزار كارتی نیشتمانی تۆماركراومان دەركردووە، ئاماژەی بەوەشكرد، بە هەوڵی ناوازە، و لە ماوەی ساڵ و نیوێكی تەمەنی ئەم حكومەتەدا، زیاتر لە 15 ملیۆن كارتمان دەركردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئێمە ئاواتەخوازین هاوسەنگ بین لەگەڵ گەشەپێدانی جیهانی لەڕێگەی ئۆتۆماتیكیكردن و گۆڕینی سیستەمی كار بۆ ئەلیكترۆنی، هەروەها حەز دەكەین هەموو ئەفسەر و پلەكانمان ڕابهێنین بۆ بەدەستهێنانی هەوڵی زیاتر و بە ئاماژەدان بەوەی شەوی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی تەواو بووە، كە بە دەستگیركردنی زۆرێك لە داواكراوەكان كۆتایی هات، و دەست بەسەر كەرەستەی قەدەغەكراوەكانیان گیراوە .
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كاری ئەمنیدا ئەولەویەت هەیە بۆ لێدانی باندە گەورەكان، سەدان باندیش هەڵوەشاونەتەوە، لەنێویاندا ئۆپەراسیۆنی بەتاویین كە تاڕادەیەكی زۆر كۆتایی بە چالاكییە تاوانكاری و دەرەكییەكان هێنا.
    میری ئاشكرایكردووە : ئاماری كارەكانی وەزارەت بۆ مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو، كە بەم شێوەیە بووە:
    413 تۆمەتبار بە هەوڵی هەواڵگری دەستگیركران، هەروەها دەست بەسەر 700 چەك و 3 كیلۆ مادەی هۆشبەردا گیراوە لە تاوانی ڕێكخراودا، دەست بەسەر دوو هەزار و 461 كیلۆ كەرەستەی بەسەرچوودا گیراوە سەبارەت بە هێزەكانی سنووری، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە بەنیازی ئەوە بووە بڕی 10 ملیۆن دیناری ساختە بهێنێت ، و 39 تۆمەتبار لە ڕێگەی وەڵامی خێرا دەستگیركران.
    هەروەها وتی: سەبارەت بە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گشتی، 127 مامەڵەی تەواو كردووە و 238 هەزار سەرپێچی تۆمار كردووە" ئاماژەی بەوەشكرد 90 سزای لەسێدارەدان بۆ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و 221 سزای هەتاهەتایی دەرچووە.
    لە كۆتاییدا وتی : وەزارەت توانی بەرەنگاربوونەوەی 280 پروپاگەندە بێتەوە و ئاماژەی بەوەشكرد كە پۆلیسی وزە ڕێژەی قاچاخچێتی بۆ 98% كەمكردووەتەوە.