بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، لە چیای حەمرین تەرمی سێ تیرۆریست و پشتێنی تەقینەوە دۆزراونەتەوە.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : جگە لەو بەیاننامەیەی دوێنێ سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەكەی فڕۆكەكانی ئێف 16ی عێراقی لە زنجیرە چیای حەمرین لە چوارچێوەی كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە بڵاوكرایەوە، بە پشتبەستن بە زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و لە ژێر چاودێری شانەی ئامانجدار لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان،هێزێك لە فیرقەی یەكەمی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی دیالە، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزێك لە سەرچاوەكانی گەڕانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، بۆ پشكنینی شوێنی لێدانەكە ڕۆیشتن.
ئاماژەی بەوەشكرد : هێزەكە 3 تەرمی تیرۆریستان و پشتێنی تەقینەوەی و نارنجۆكی دەستی و چەكی جۆراوجۆر و كەرەستەی لۆجستی و ئامێری مۆبایل و بەڵگەی تاوانكاری و كەرەستەی دیكەی دۆزیوەتەوە، بە ئاماژەدان بەوەی: ئەم ئۆپەراسیۆنە پێشوەختانە بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان، ئەنجامی ئەرێنی و ئاست بەرزیان هەبوو لە نەهێشتنی پاشماوە دۆڕاوەكانی چەتەكانی تیرۆریستی داعش، و ئەوەی كە شەهیدەكانمان لەبەهەشتی بەرزن و تۆڵەسەندنەوە لێیان بەردەوامە، تا پاشماوەكانی تیرۆر لەناو دەچن.