پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو

ناوخۆ
  • 7-09-2024, 10:26
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لەكاتێكدا پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما كەمێك بەرزببنەوە.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : سبەی یەكشەممە كەش و هەوا ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور كەمێك بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باشووریش نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو، ئاماژە بەوە دەكات كە زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا و كەربەلای پیرۆز و بابل 45، نەجەف ئەشرەف، دیوانیە و واست 46، كەركوك و نەینەوا 42، سەڵاحەدین، ئەنبار و دیالە 44، دهۆك 38، سلێمانی 39، هەولێر 40، و بەسرە و موسەننا و زیقار 47.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش لە هەموو ناوچەكانی وڵات كەمێك بەرزدەبنەوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە: سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەشوهەوای چوارشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا كەمێك دادەبەزن.