بەغداد/INA
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی هەق شێخ قەیس خەزعەلی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی جەختیکردەوەلە پاشەکشێ کردنی سووپای تورکیا لە سەرخاکی عێڕاق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی هەق لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی هەق لەنووسینگەی تایبەتی خۆیدا لەشاری بەغدا پێشوازیکرد لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا عەلیڕەزا گونای وشاندی یاوەری ، لەم دیدارەدا کە باڵیۆزی نوێی تورکیا ئامادەی بوو شێخ خەزعەلی جەختیکردەوەلە سەر دۆزینەوەی ڕێسای ڕاستەقینە بۆ متمانەی نێوان هەردوو وڵات ، ئاماژەشی بەوەکرد کەپێویستە هێزەکانی تورکیا بەتەواوەتی لەسەر خاکی عێڕاق بکشێنەوەو هێزە عێڕاقیەکان کۆنتڕۆڵی ئەوشوێنانە بکەنەوە کە سەربەعێڕاقن.
هەروەها لەبەیاننامەکەداهاتووە کە شێخ خەزعەلی لەدیدارەکەدا
بەپێویستی زانی کە پلانێکی گشتگیر هەبێت بۆ تاوتوێکردنی کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لەسەرخاکی عێڕاق ، هەروەها شاندی تورکیا باسی لەتواناکانی سوپای عێڕاقی کرد لەکۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی سووریا وڕاوەدوونانی داعشەتیرۆریستەکان ، کە ئەزموونێکی سەرکەوتووبوە و دەکرێ لەسەر سنووری نێوان عێڕاق و تورکیاش پەیڕەوبکرێت.
لەلایەن خۆیەوە گونای گرنگیدانی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ عێڕاقدا و جەختیشی لەوەکردەوە کە تورکیا کۆششدەکات بۆ گەیشتن بە چارەسەریەکی ئەووتۆ کە بەرژەوەندیەکانی هەردوو وڵات بپارێزێت.