بەغداد/ INA
ئەنجومەنی وەزاری ئابووری ئەمڕۆڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دانیشتنی داهاتووی خۆی لە هەرێمی کوردستان گرێبدات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەکە لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە بە فەرمانی جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری فوئاد حسێن ئەنجومەنی ئابووری بڕیاریدا کە دانیشتنی داهاتووی خۆی لە هەرێمی کوردستان گرێبدات ، ئاماژەشی بەوەکرد کە بڕیاروایە شاندێکی ئەنجومەنی ئابووری بەیاوەری ژمارەیەکی زۆری بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ سبەی ڕۆژی شەممە بگەنە شاری هەولێر بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و ئەندامانی حکومەتەکەی وژمارەیەک بەرپرسی دیکە لەهەرێم.
هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەنجومەنەکەو شاندی یاوەری لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بابەتێکی هاوبەش تاووتوێدەکەن بەمەبەستی لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی هەندێک بابەتی گرنگ لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی عێڕاقی بەشێوەیەکی گشتی.