بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا هەواڵی تەندروستی یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی تۆپی پێ ئەیمەن حسێنی پرسی.
هەروەها سەرۆک وەزیران هیوای بۆ کابتن ئەیمەن حسێن خواست کە تەندروستی باشتر بێت و پیرۆزبایی سەرکەوتنەکەشی لێکرد بەسەر هەڵبژاردەی عومانیدا لە پاڵاوتنەکانی کێشوەری ئاسیا.
بەهەمانشێوەش سەرۆک وەزیران سوپاسی وڵاتی کوێتی کرد لەڕێگای وەزیری تەندروستیەوە بۆ پێدانی چارەسەری خێرا بە ئەیمەن حسێن پاش بەرکەوتەبوونی لە گەمەکاندا، هەروەها ئاسانکاریکردنی هاندەرانی عێڕاقی لەلایەن وڵاتی کوێتەوە بەرزنرخاند لەگەمەی داهاتوودا کەلەنێوان عێڕاق و کوێت ئەنجام دەدرێت.