سەرۆکی کۆمار پشتیوانی بۆ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دووپات دەکاتەوە و داوای پابەندبوون بە بڕیارەکانی دەکات

سیاسی
  • 6-09-2024, 16:22
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار پشتیوانیی بۆ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دووپاتکردەوە، هاوکات داوای پابەندبوون بە بڕیارەکانی کرد.
    به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگەی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار كه‌بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگه‌یاندووه‌" پشتیوانی خۆمان بۆ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری عێراق نوێ دەکەینەوە و داوای پابەندبوون ده‌كه‌ین بە بڕیار و ڕێکارەکانی و دوورکەوتنەوە لە ئیستغلالکردنی میدیاکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەیسانەی کە دەخرێنە بەردەم دادگاکان بە مەبەستی پاراستنی بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان.
    ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەموومان پەنا بۆ دەستور و یاسا ببەین و خۆمان بەدوور بگرین لە هەڵکشانی میدیاکان لە چارەسەرکردنی ناکۆکیەکاندا.