ڕاوێژکارێکی حکومەت ڕایگەیاند کە دیزاینی ڕێگای گەشەپێدان بەڕێژەی 100٪ تەواوبووە

ئابوری
  • 6-09-2024, 16:20
  • +A -A

    بەغداد/INA حسن فەواز
    ڕێوێژکاری حکومی بۆ کاروباری گواستنەوە ناسڕ ئەسەدی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێداندا دادەنرێت وجەختیشی لەوەکردەوەکە دیزاینەکانی ڕێگای گەشەپێدان بەڕێژەی 100٪ تەواو کراون.
    هەروەها ئەسەدی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی
    بەشێکی سەرەکی لە ڕێگای گەشەپێدان زیرەکی دەستکردی تیادا بەکاردەهێنرێت و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووش لەڕێگای گەشەپێداندا کاری پێدەکرێت.
    هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دیزاینەکانی پڕۆژەکە بەڕێژەی 100٪  تەواوکراوە و پڕۆسەی چاوپیاخشاندنەوەش لەلایەن کۆمپانیای پسپۆڕ ئەنجامدەدرێت، حاڵی حازریش پێشکەشکردن تاکو کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و ئەوکۆمپانیایانەی کە پێشکەش دەکەن هەڵدەسەنگێنرێن و پاشان پڕۆژەکانیان پێ دەسپێرین تاکو ئەنجامیان بدەن، ڕۆژانەش پێشوازی لە 10 کۆمپانیا دەکەین.