به‌غدا-INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بەدواداچوونی بۆ ڕێکارەکانی دەستکاریکردنی یاسایی بۆ دامەزراندنی کەسانی پیشەی پزیشکی کرد، هاوکات ڕێنمایی خێرا تەواوکردنی مەلەفی دامەزراندنی هەڵگرانی بروانامه‌ی باڵا و یەکەمەکانی کرد.
نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" دوێنێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی، مەحمود محەمەد ئەلتەمیمی کرد، کە سەرۆک وەزیران بەدواداچوونی بۆ ڕێکارەکانی دەستکاریکردنی یاسایی بۆ دامەزراندنی کەسانی پیشەی پزیشکی کرد، هاوکات ڕێنمایی خێرا تەواوکردنی مەلەفی دامەزراندنی هەڵگرانی بروانامه‌ی باڵا و یەکەمەکانی کرد.، ئه‌وه‌یش به‌پێی یاساكانی جێبه‌جێكار وله‌چوار چێوه‌ی پلانی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی ئه‌م پرسه وجێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كرده‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدا" كه‌سودانی گوێبیستی كورتیه‌ك بوو سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن و جێبه‌جێكردنی یاساكان وڕێنمایه‌كانی تایبه‌ت به‌ڕێكخستنی خزمه‌ت له‌پله وه‌زیفیه‌كانی به‌رده‌ست به‌پێی یاسا، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێكارانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ گونجاندنی یاسایی به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی خاوه‌ن پیشه‌ییه پزیشكییه‌كان و كاری لیژنه‌ی پێكهێنراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، كه‌ئه‌نجامه‌كانی ڕاپۆرته‌كه‌ی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌پێكهێنانی پێشكێش ده‌كات به‌پێی راسپارده‌ی پێشووی سه‌رۆك وه‌زیران.