بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی وردەکاریەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی کەشناسی کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سبەی ڕۆژی شەممە ئاسمان ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن، ڕوونیشی کردەوەکە پلەکانی گەرما لەبەغدادو دیالەو ئەنباڕ وسەڵاحەدین 43 پلە دەبێت و دهۆکیش 38 و نەینەوا 42 پلە دەبێت، کەچی کەربەلای پیرۆز وبابل و دیوانیەو44 پلەدەبێت ، میسانیش 47 پلە و زیقاڕ و بەسڕەش 46 پلە دەبن.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە لەسەرانسەری وڵات ئاسمان ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەهەمووناوچەکان لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبنەوە.
ڕۆژی دووشەممەش لەهەردوو ناوچەی باکوورو باشوور ساف و پەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
ڕۆژی سێشەممەی داهاتووش ئاسمان ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.