وەزارەتی ناوخۆ: دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە 43 کارتی بانکی ئامادەکردبوو بۆ ئاودیوکردنی لەنەجەفی شکۆمەند

ئەمنی
  • 6-09-2024, 14:15
  • +A -A

    بەغداد/INA
    وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە تۆمەتبارێکی دەستگیرکردووە کە بەتەمای دزینی 43 کارتی بانکی بووە لە شاری نەجەفی شکۆمەند.
    وتەبێژی وەزارەت و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی  عەمید مقداد میری لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە تیمەکانی بنکەی پۆلیسی گومرک  لە فڕۆکەخانەی نەجەفی شکۆمەند کەسەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ناوچەی پێنجە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە 43 کارتی بانکی پێبووەو بەنیازی ڕەوانەکردنیان بووە، بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە پەڕاوی یاسایی بۆ بابەتەکە کراویەوەو کەلوپەلەکانیش ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدارکران.