بەغداد/ INA فاتمە ڕەحمە
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوای هێزی تایبەت یەحیا ڕەسوڵ ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی جەختیلەوەکردەوە کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محمد شیاع سودانی گرنگیەکی زۆر بە پەڕەپێدانی تواناکانی بەرگری ئاسمانی و هێزی ئاسمانی دەدات ، ئاماژەشی بەوەکرد کە عێڕاق ئاستی پێشکەوتووی لەبواری بەرگری ئاسمانیدا بەدەستهێناوە.
لیواڕەسوڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان گرنگیەکی بێوێنە بە تەواوکردنی دۆسیەی پەڕێپێدانی تواناکانی هێزی بەرگری ئاسمانی دەدات و چەندین پێشنیازیش لەم بارەیەوە هەن و بەردەوامیش دەبین لە پڕۆسەی پێشخستنی تواناکانی هێزی ئاسمانی.
ئەمەو پێشووتر سەرۆک وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەستخۆشی لە فەرماندەو ئەفسەرەکانی ئەم بنکەیەکرد کە بەهاوکاری کۆمپانیای تالیسی فەڕەنسی دامەزرێنرا ئەویش لەمیانەی ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پلانەکانی چەکدراکردنی هێزەچەکدارەکانمان بەهەموو پێکهاتەکانیەوە، جەختیشی لەوەکردەوەکە حکومەت بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە 5 ترلیۆن دیناری تەرخان کردووە.