بەغداد/INA
سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقی کرد بۆئەوسەرکەوتنەی کە بەسەر هاووتا عومانیەکەی بەدەستیهێنا ، هەروەها جەختیشی کردەوەسەر پشتیوانیکردنی هەڵبژاردەی عێڕاق بۆ بەدەستهێنانی جامی جیهانی.
بەیاننامەی یەکێتی تۆپی پێ کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی بۆ بردنەوەی گەمەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێڕاقی لە هەڵبژاردەی عومانی لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقی عەدنان درجال پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی یەکێتیەکە کرد.
هەروەها سودانی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی ڕاهێنەران و یاریزانانی هەڵبژاردەکە کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە گرنگەی لەم گەمەیەدا بەدەستیان هێنا ، داواشی کرد کە لە کۆششکردن بۆ بەدەستهێنانی جامی جیهانی بەردەوام بن.
بەهەمانشێوەش سەرۆک وەزیران جەختیکردەوەلەسەر تواناکانی یاریزانان و ڕاهێنەران کەبووە هۆی بەدەستهێنانی سێ خاڵ لەکۆمەڵەکەدا ، بەهیوای بەردەوامبوون لە دڵخۆشکردنی جەماوەرەکەمان کە بەشبەحاڵی خۆیان ڕۆڵیان هەبوو لە بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە.