بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەركردە سیاسییەكان پیرۆزبایی سەركەوتنیان لە هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق كرد بەبۆنەی سەركەوتنی بەسەر هاوتا عومانییەكەی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە كردنەوەی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ مۆندیال.
سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم پیرۆزبایی سەركەوتنی كرد و لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە تێڕوانینێكی گەشاوەمانەوە، و پاڵەوانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیمان مژدەی سەركەوتنیان بەسەر هەڵبژاردەی عومانی برایان دا، سەرەتا بەم سەركەوتنە ڕێگای پاڵاوتن بۆ مۆندیالی داهاتوو، ئیلهامبەخش بوو لە دڵی گەلەكەمان هیوادارم بەردەوام بن لە گەشتەكە بەرەو گەیشتن بە دەستكەوتێكی نوێ كە زیادبكرێت بۆ تۆماری دەستكەوتەكانی عێراق، هەزارجار پیرۆزب بێت لە شێرەكانی عێراق و گەلە گەورەكەیان.
هەروەها شێخ هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، پیرۆزبایی سەركەوتنی لە تیمی عێراقی كرد بەسەر هاوتا عومانییەكەیدا.
لەلایەكی ترەوە ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە پیرۆزبایی سەركەوتنی كردو لە پۆستێكیدا لە پلاتفۆرمی ئێكس كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانیمان دەكەم بۆ سەركەوتنی شایستەی بەسەر هاوتا عومانیەكەی لە پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 لە یاریگای (جذع النخلة) لە بەسرە كە شایەتحاڵی ئیرادە و ڕۆحی جەنگاوەرانەی ئێوە بوو و شانازیتان پێوە دەكەین و چاوەڕوانی سەركەوتنی زیاترین .