شێخ خەزعەلی پشتگیری خۆی بۆ بانگەوازی سەید حەكیم ڕادەگەیەنێت بۆ دادگاییكردنی ئاشكرای دۆسیەی “دزی سەدە” 

سیاسی
  • 5-09-2024, 21:45
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازی سەید عەمار حەكیم راگەیاند بۆ دادگاییكردنی ئاشكرا و گەورە لە دۆسیەی دزیی سەدە.
    شێخ خەزعەلی لە پۆستێكیدا لە پلاتفۆرمی  "ئێكس" كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: لە پێناو یەكلاییكردنەوەی ناكۆكی و كۆتایی هێنان بە فیتنە، بۆ ئەوەی حەق بگەیەنیت و بەتاڵ پووچەڵ بكەینەوە، پشتیوانی خۆمان بۆ بانگەوازی سەماحەتی برا سەید عەمار حەكیم رادەگەیەنین بۆ ئەنجامدانی دادگایییەكی ئاشكرا و گەورە لەسەر پرسی دزی سەدە، كە راستەوخۆ لە رێگەی كەناڵە ئاسمانیەكان و هۆكارەكانی راگەیاندنەوە پەخش بكرێت، بۆ ئەوەی گەلی عێراقی ئازیزمان بتوانێت ڕاستییەكان وەك خۆی ببینێت، هەروەها دەسەڵاتی دادوەری دادپەروەرمان بتوانێت ڕۆڵی گرنگی خۆی لە پاراستنی مافەكانی عێراق و عێراقییەكان بگێڕێت.