بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و هاندەرانی دڵسۆزی تۆپی پێ كرد بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەسەر هاوتا عومانییەكەیدا.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و هاندەرانی دڵسۆزی تۆپی پێ دەكەین بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەسەر هاوتا عومانییەكەیدا، لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال لە بەسرە.
مەندەلاوی تەئكیدیكردەوە: لە گرنگی پێشكەشكردنی پاڵپشتی تەواو و بەردەوام بۆ تیپەكەمان، كە بەشداری دەكات لە پاڵنانی تیپەكەمان بۆ ئەوەی ئەنجامە خوازراوەكان كە لەگەڵ ناوی وەرزشی عێراقی بگونجێت بەدەست بهێنێت و بۆ دڵخۆشیی تەواو لە گەیشتن بە یاری كۆتایی مۆندیال بە شانازی و شایستەییەوە.