بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پیرۆزبایی سەركەوتنی لە هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەسەر هاوتا عومانییەكەیدا كرد.
سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەبۆنەی سەركەوتنی گرنگ بەسەر هەڵبژاردەی عومان لە یەكەم یاری خولی سێیەمی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 پیرۆزبایی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان و ستافی ڕاهێنەرایەتی و سەرجەم عێراقییەكان دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد: یاریزانەكانمان زۆر بەرپرسیارن و بڕیاریانداوە سەركەون بۆ قۆناغی كۆتایی، و وتیشی: حكومەت بەردەوام دەبێت لە پێشكەشكردنی هەموو جۆرە پشتگیرییەك بۆ بەدیهێنانی خەونی هاندەرانی وەرزشی بۆ پاڵاوتن.