بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەج و عومرە ڕێژەی سەدی و چینەكانی تەمەن كە تیروپشكی حەج دەیانگرێتەوە ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەو چینانەی تەمەن كە تیروپشكی حەج دەیانگرێتەوە، بریتین لە:
1. لە تەمەنی 18-29 ساڵی ڕێژەی بردنەوە 10% یە.
2. لە تەمەنی 30-49 ساڵی ڕێژەی بردنەوە 30% یە.
3. لە تەمەنی 50 ساڵی و سەرووتر ڕێژەی بردنەوە 60% ە.