كۆبوونەوەیەك بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران پلانی ناساندنی سیستەمی وزەی خۆر بۆ ماڵان پەسەند دەكات

سیاسی
  • 5-09-2024, 19:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی بە كەرتی كارەبا كرد، كە تێیدا پلانی هێنانە ناوەوەی سیستەمی وزەی خۆر بۆ ناو ماڵان پەسەندكرا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی تایبەت بۆ باشتركردنی واقیعی كارەبای كرد، و تیایدا ئەو پلان و بەرنامە و چارەسەرانەی كە لەلایەن وەزارەتی كارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەم كەرتە ئامادەكراون تاوتوێ كران .
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، لە میانی كۆبوونەوەكەدا پلانێك پەسەندكرا بۆ هێنانە ناوەوەی سیستەمی وزەی خۆر بۆ ناو ماڵان، لەڕێگەی گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیا بەناوبانگەكان بۆ كەمكردنەوەی لۆدی سەر سیستمی تۆڕی كارەبا، هەروەها پلانی وەزارەتی كارەبا بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردن لەسەر ئاستی درێژخایەن تاوتوێ كرا، ئەوە جگە لە پلانەكەی بۆ هاوینی داهاتوو، كە تەرخانكردنی پێویستی بۆ پەسەندكراوە و لە ئێستاوە دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا مۆدێلی ئابووری بۆ كڕینی وزەی كارەبا پەسەندكرا، كە دوای چەندین كۆبوونەوە و بەدواداچوون و ڕێنمایی سەرۆكوەزیران هات، بە بەشداری (KBR) كە نوێنەرایەتی دەستەی ڕاوێژكاری حكومەت دەكات، بۆ ئەوەی لێی بكۆڵینەوە و ڕاسپاردە سەبارەت بەو بابەتە بدەن.