باڵیۆزی عێراق لە میسر داوا لە كۆمپانیا عەرەبییەكان دەكات وەبەرهێنان لە عێراق بكەن

سیاسی
  • 5-09-2024, 17:30
  • +A -A

    قاهیرە - INA - رەشا محەمەد
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، قەحتان تەها خەڵەف باڵیۆزی عێراق لە میسر پشتیوانی عێراقی لە میسر لە بەرامبەر هەڵمەتی زایۆنییەكان بۆ سەرلێشێواندن لە پرسی فەڵەستین ڕاگەیاند، هاوكات داوای لە كۆمپانیا عەرەبییەكان كرد وەبەرهێنان لە عێراق بكەن.
    خەڵەف لە دانیشتنی كردنەوەی خولی 114ی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری و كۆمەڵایەتی، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: كۆماری عێراق پشتیوانی لە كۆماری میسری عەرەبی دەكات لە بەرامبەر ئەو تۆمەت و هەڵمەت و پلانە هەڵبەستراوانەی زایۆنییەكان بۆ سەرلێشێواندنی لە پرسی فەڵەستیندا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەتی عێراق پێشوازی دەكات لە میوانداریكردنی 34ەمین لوتكەی ئاسایی عەرەبی لە بەغداد لە ساڵی 2025، و وتیشی: ئەمە ئەو ئاهەنگە گەورەیەیە كە میللەتی عەرەب بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی دەكات، ئێمە هەوڵدەدەین بڕیارێك بدەین كە لەگەڵ تەحەداكانی ئێستادا بگونجێت، بۆ ئەوەی لووتكەكە بازدانێكی چۆنایەتی بێت لە بواری كاری هاوبەشی عەرەبیدا.
    رونیشیكردەوە: نوێنەرانی پاڵپشتی كۆماری عێراق پەیوەندییان لەگەڵ ئەمینداریەتی گشتی كۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەبی كرد، بۆ دیاریكردنی وادەی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی گروپی سێیەمی پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی كاری ئابووری و كۆمەڵایەتی، كە عێراق سەرۆكایەتی دەكات، و هۆشداریشیدا، كە بەهۆی بارودۆخی نائاسایی كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدرا، كە دواهەمینیان بڕیاربوو لە 26ی ئابدا ئەنجام بدرێت و یاداشتێكیش لەو بارەیەوە بڵاوكرێتەوە، بەڵام سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بۆ میسر ڕێگری لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە كرد.
    ئاشكراشیكرد: سیاسەتی عێراق لەسەر كرانەوەی ئابوری و بنیاتنانی تۆڕێكی فراوانی پەیوەندییە ئابوورییەكان و ڕاكێشانی وەبەرهێنانە، لەسەر ئەو بنەمایەش حكومەتی عێراق بەرنامەیەكی گەورەی بۆ پەرەپێدانی سەرجەم كەرتەكان و بەرزكردنەوە و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و سادەكردنەوەی ڕێكارەكانی داڕشتووە.
    راشیگەیاند:  ئەو كۆمپانیایانەی ساڵانێكی زۆرە لە عێراقدا بوونیان هەیە، بریتین لە كۆمپانیاكانی توركیا و ئێران و چین، لە تەنیشت ئەوانەوە كۆمپانیا عەرەبییەكان لە میسر و وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیكەی عەرەبی دەبینینەوە، و داواشی لە وڵاتانی عەرەبی كرد، بەشداری بكەن لە ئاوەدانكردنەوەی عێراق و ئیستغلالكردنی ئەو دەرفەتانەی كە لەبەردەستدان لە نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی عێراق.
    هەروەها سوپاسی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی كرد بۆ پێشكەشكردنی لێكۆڵینەوەیەك لە كارەكانی ئەم ئەنجومەنە و ئەمینداریەتی گشتی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی، و فەرمانبەران بۆ هەوڵەكانیان بۆ ئامادەكاری بۆ ئەم كۆبوونەوەیە و پێشكەشكردنی پاڵپشتی كۆی گشتی بۆ گەیشتن بە باشترین ئەنجام بۆ پێشخستنی كاری هاوبەشی عەرەبی.