شێخ خەزعەلی و پارێزگاری زیقار تەئكید لە كاركردن بۆ باشتركردنی ژێرخانی كەرتە جیاوازەكان دەكەنەوە

سیاسی
  • 5-09-2024, 17:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی و پارێزگاری زیقار، تەئكیدیان كردووە: كە كار بۆ باشتركردنی ژێرخانی كەرتە جیاوازەكان دەكەن.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەزعەلی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، پێشوازی لە مورتەزا ئیبراهیمی پارێزگاری زیقار كرد بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك فایلی پەیوەندیدار بە پارێزگاكە، و ئاماژەی بەوەشدا: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی ئێستای پارێزگای زیقار كرا، كە تیایدا تیشك خرایە سەر ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ هاووڵاتیان، و كاركردن بۆ باشتركردنی ژێرخانی ئابووری لە كەرتە جیاوازەكاندا.
    ئاشكراشیكرد: فایلی سەقامگیری ئەمنی لە پارێزگاكە تاوتوێ كرا، و هەردوولا جەختیانكردەوە: لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری دۆخەكە و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ دەستەبەركردنی سەلامەتی هاووڵاتیان، و بەرزكردنەوەی هاوكاریی نێوان دەزگا ئەمنییەكان و حكومەتی خۆجێی.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، پارێزگاری زیقار ستایشی، ڕۆڵی گەورەی شێخ قەیس خەزعەلی كرد لە پشتیوانیكردنی پرۆسەی سیاسی، و هەوڵەكانی بۆ خزمەتكردنی پارێزگای زیقار و باشتركردنی بارودۆخەكەی، و جەختیشی لە گرنگی بەردەوامبوونی ئەم پشتگیرییە بۆ بەدەستهێنانی پێشكەوتن و گەشەسەندنی زیاتر لە پارێزگاكەدا كردەوە.