بهغدا-اهع
بەغدا -INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، وەزارەتەکان ڕادەسپێرێت خێرا بکەن لە پێشکەشکردنی تێڕوانینە تایبەتەکانی ئەو پڕۆژانەی کە دەکەوێتە چوارچێوەی بەندەری فاوی گەورەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەروك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە” سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد، تایبەت بە بەدواداچوون بۆ بەرەوپێشچوونی تەواوکردنی پڕۆژەی بەندەری فاوی گەورە، بەئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمپانیای دایووی کۆری و کۆمپانیای راوێژکاری ئیتاڵی تەکنیتاڵ بۆ پڕۆژەکە”.
سودانی” لە بارەی وردەکارییەکانی بەرەوپێشچوونی پڕۆژە سەرەکییەکانی بەندەرەکە و گونجاندنی جێبەجێکردنیان لەگەڵ خشتەی کاتی پلان بۆ دانراو ئاگەدار کرایەوە، بەمەبەستی تەواوکردنی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە کە بازدانێکی چۆنایەتی بۆ عێراق بەدەست دەهێنێت، لەگەڵ ئەو پرۆژانەی کە پەیوەستن پێوەر ”.
هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران” فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی کرد، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران لە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ڕاوێژکاری تەکنیکی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ڕاوێژکاری سەرۆك وەزیران بۆ کاروباری گواستنەوە و بەڕێوەبەرانی بەندەر و هێڵی ئاسنین و نوێنەرانی وەزارەتەکانی کارەبا و بەرگری و بازرگانی و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکان و نەوت و پیشەسازی، کاربکەن بۆ پێشکەشکردنی دیدگای کۆتایی ئەو دامەزراوانەی کە بەندەری فاوی گەورە دەیانگرێتەوە، لەماوەی مانگێکدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پەیوەندییەی ئەم پڕۆژەیە لەگەڵ سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت بەتایبەتی ئەو وەزارەتانەی پێشتر ئاماژەمان پێ کرد”.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکرد، کە ”پێویستە ئەم تێڕوانینە ڕێڕەوی کرداری لەخۆ بگرێت و یارمەتیدەر بێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنان لەم پڕۆژە ستراتیژییە گەورەیەدا و ئەو داهاتە ئەرێنیانەی کە لە ڕێگەیەوە بەدەست دێت و لەئابووری عێراقدا ڕەنگ دەداتەوە و بەستنەوەی لەگەڵ ئابووری ناوچەکە و گەشەسەندندا”.