مالیکی: خراپ بەکارهێنانەی دەسەڵات سەرەتایەکی خراپە کە ئێمە ڕەتیدەکەینەوە و ئیدانەیان دەکەین

سیاسی
  • 5-09-2024, 13:57
  • +A -A

    نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دووپاتیکردەوە کە تێپەڕاندنی دەسەڵات سەرەتایەکی خراپە کە ئێمە ڕەتیدەکەینەوە و ئیدانەیان دەکەین، هاوکات داوا دەکەین پرۆسەی سیاسی و حکومەت بە کردەوە یان میدیا لاواز نەکرێت، وەک ئەوەی لە ئێستادا ڕوودەدات. 
    مالیکی لە میانەی وتارەکەیدا، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند، "بەدەربازبوون لە دەسەڵاتی دادوەری، حکومەت، یان پەرلەمان سەرەتایەکی مەترسیدارە بۆ کاردانەوەکان کە ڕەنگە لە تیرۆر جددیتر بن"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "متمانەمان بەدەسەڵاتی دادوەری بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو پرس و بابەتانەی کە پێویستیان بە بڕیاری دادوەری هەیە”. 
    ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو خراپ بەکارهێنانەی دەسەڵاتداران کە ڕوودەدات سەرەتایەکی خراپە کە ئێمە ڕەتیدەکەینەوە و ئیدانەیان دەکەین"، داوایکرد "پێشبینی ڕووداوەکان نەکەین پێش ئەوەی بزانین لە لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان چی ڕوویداوە". 
    مالیکی داوای لە هێزە سیاسییەکان کرد "پرۆسەی سیاسی و حکومەت لە ڕێگەی کردەوە یان میدیاوە لاواز نەکەن، وەک ئەوەی ئێستا ڕوودەدات"