بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکات بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردن و بەرەوپێشچوونی کارەکان پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاو ، ئاماژەی بەوەدا کە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی کۆجۆ شایستەی ناوچەکەیە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە وتارەکەیدا لە میانی دەستپێکردنی کارە جێبەجێکردنی پڕۆژەی گوندی نیشتەجێبوونی کۆجۆ لە قەزای شنگال، دواترئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )بڵاوی كردەوە تێییدا " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند : ئەو تاوانەی کە گوندی کۆجۆ لەلایەن داعشی تیرۆریستییەوە تووشی بوو گەورەیە”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە “ئێزیدییەکان دانیشتوانی ڕەسەنی ئەم ناوچەیەن.”
سودانی وتیشی، "خزمەتگوزارییەکانی ئەم پڕۆژەی نیشتەجێبوونە تەواو بوون، لەوانەش تەندروستی، شارەوانی، کارەبا، و ژێرخانی ئابووری"، ئاماژەی بە "پابەندبوونی حکومەت بە خەڵکی شنگال بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەک لە شنگال، نەخۆشخانەیەکی دیکە لە ناوچەی باکور، ئەوەیش پڕۆژەی ئاوی ڕەبیعە، و زانکۆی شنگال."
سەرۆک وەزیران سوپاسی "دەزگا نێودەوڵەتییەکان دەکات، لەوانە ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، کۆچی نێودەوڵەتی و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان".