INA- بەغدا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی تیرۆریستی و دەستگیرکردنی سەرجەم ئەندامەکانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ، تێیدا هاتووە، "بە ئۆپەراسیۆنێکی دەگمەن بە وردبینی و خێرایی، و لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگریی دروست، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، بە هاوکاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان، توانی تۆڕێکی تیرۆریستی هەڵبوەشێنێتەوە و سەرجەم ئەندامەکانی دەستگیربكرێن".
ڕوونیشیکردەوە، "مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری (شانەی هەواڵگری سقوڕ و بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و هێزەكانی دژە تیرۆری کەرکوک) توانیان تۆڕێکی تیرۆریستی هەڵبوەشێننەوە و سێ ئەندامە تۆمەتبارەکەی لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیربکەن. لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەوەدا ناوە کە توانیان تۆڕێکی تیرۆریستی هەڵبوەشێننەوە دوای ئەنجامدانی چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لەناو پارێزگاکانی (کەرکوک، سەڵاحەدین، دیالە).
هەروەها لەراگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووەكە سەرجەم هێزەكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ خۆ نەویستانە بەرگری لە ماڵ و ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیان دەكەن ، ئەركی پارستی خاكی عێراقیان لە ئەستۆیە.