بەسرە - INA - عەباس فەیاز
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دووپاتی کردەوە کە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، گرنگییەکی زۆر بە لیژنە سێ قۆڵییەکە دەدات کە یارییەکەی نێوان هەڵبژاردەی نیشتمانی و هاوتا عومانیەکەی لە بەسرە لە پاڵاوتنە چارەنووسسازەکان بۆ مۆندیال سازدەکات، هاوکات ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق توانای ڕێکخستنی پاڵەوانێتییە گەورەکانی هەیە.
محەمەد فەرحان، ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: “شارە وەرزشیەکە ئامادەیە بۆ میوانداریکردنی رووبەڕوونەوەی داهاتوو، هەروەها لیژنەیەکی سێ قۆڵی هەیە کە بە فەرمانی سەرۆک وەزیران پێکهێنراوە، کە پێکهاتووە لە فیدراسیۆنی عێراق ، وەزارەتی لاوان، و پارێزگاری بەسرە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە”، ڕوونیکردەوە کە “سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، گرنگییەکی زۆر بەو لیژنەیە دەدات کە بۆ ڕێکخستنی یارییەکانی تیپەکەمان لە پاڵاوتنەکانی یاریگای بەسرە پێکهاتووە".
فەرحان ڕایگەیاند، " فیدراسیۆنی تۆپی پێی کاردەکات بۆ ئەوەی یارییەکە شایستەی تۆپی پێ و ناوی عێراق بێت"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "عێراق توانای ڕێکخستنی پاڵەوانێتییە گەورەکانی هەیە".
ناوبراوە وتیشی: متمانەی زۆرمان بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەمان و یاریزانەکانمان هەیە بۆ بەدەستهێنانی خاڵەکانی یارییەکە و بەدیهێنانی خەونە گەورەکەی ئەوەیش گەیشتنە بە یارییەكانی مۆندیال.