بەغدا-INA
"عومەر بەرزنجی"بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی،پێشوازی لە ژماریەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "عومەر بەرزنجی"بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە باڵاخانەی وەزارەت پێشوازی لە (غەریب احمد و چرۆ حەمە شەریف و سروە محمد ) ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر ئەو باسانە کرد کە جێی بایەخی هاوبەش بوون،لەبەرامبەردا "بەرزنجی"پەرۆشی وەزارەتی دەرەوە بۆ هەماهەنگی و هاریکاری بەرهەمدار لە نێوان وەزارەتی دەرەوە و ئەنجومەنی نوێنەران و سەرجەم لیژنەکان و ئەندامەکانی دەربڕی، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی بەهێزبوونی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- هەردوولا دەستیان خستە سەر پرسی گەڕان بەدوای منداڵە ونبووەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە کە لەلایەن ڕژێمی پێشووی بەعس ئەنجامدراوە، هەروەها یەکلابونەوەی چارەنووسی ئەو ونبوانەی کە ئەوکات پەنایان بۆ شارەکانی ئێران نزیک لە هەڵەبجە بردووە و بە سەدان کەسی بێسەروشوێن بوون.هەر لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :- کە "بەرزنجی" پێشوازی کرد لە پەرلەمانتار "کاڤین شێخ سەعید" ئەندامی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران و شێخ "سەردار بەرزنجی" قایمقامی قەزای شێخان و شێخ " تەیمور بەرزنجی "بەڕێوەبەری بانکی خانووبەرە لە قەزای بەردەڕەش.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا خراوەتەڕوو :-لە میانی دیدارێکدا چەندین بابەتی پەیوەست بە کەرتی وزە لە عێراق تاوتوێ کران، هەروەها ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکاری نێوان وەزارەتی دەرەوە و لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران بە شێوەیەک کە
ببێتە هۆی گەشەپێدانی بەردەوام و پەرەپێدانی ژێرخانی ئەم کەرتە گرنگە لە عێراقدا.
لەلایەن خۆیەوە بریکاری وەزارەتی دەرەوە جەختی لە گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان دەزگاکانی حکومەت کردەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان،هەروەك ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی پێویست بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و عێراقیەکان بکات.