پۆلیسی وزە ئاماری نوێ سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەكانی پووچەڵكردنەوەی قاچاخی وەرگیراوەكانی نەوت رادەگەیەنێت

سیاسی
  • 4-09-2024, 22:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی پۆلیسی وزە لە وەزارەتی ناوخۆ، ئاماری دەستگیركردن و دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕانەی لە مانگی ئابی ڕابردوودا ئامادەكرابوون بۆ قاچاخبردن ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی وزە لیوا زافر نەزمی حسێنی، لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: لە چوارچێوەی چالاكییەكانی پۆلیسی وزە بۆ مانگی ئابی 2024، دەست بەسەر 73 ئۆتۆمبێل و تانكیدا گیراوە، هەروەها دەست بەسەر 6 گەراج و شوێنی قاچاخچێتیدا گیراوە، و وتیشی:  98 كەس بە سەرپێچی یاسا دەستگیركراون و سەرجەمیان ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراون.
    حسێنی ئاشكراشیكرد: ڕێگری لە قاچاخكربردنی 236 تانكی بەرهەمە نەوتییەكان و دوو ملیۆن و 175 هەزار و 660 لیتر كراوە لە چوارچێوەی چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە بۆ مانگی ئابی 2024.