سیاسەتمەداران: حكومەت بەردەوامە لە گەیشتن بە خواستەكانی خەڵك و بە ئامانجی سیاسی چەرخی پێشكەوتن ڕاناگرێت

سیاسی
  • 4-09-2024, 21:44
  • +A -A

    بەغداد - INA
    پەرلەمانتاران و پسپۆڕانی كاروباری سیاسی متمانەی خۆیان دەردەبڕن كە حكومەت لە ڕێگادایە بۆ گەیشتن بە خواستەكانی خەڵك لە ڕێگەی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ستراتیژی و تەواوكردنی ئەوەی كە لە ڕێگەی بەرنامە وزارییەكەیەوە دەستی پێكردووە.


    سەركەوتنی حكومەت ئەو كێشانە چارەسەر دەكات كە 20 ساڵە هەڵپەسێردراون
    پەرلەمانتار حسێن حەبیب لە چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: حكومەت لە یەكەم ڕۆژەوە دەستی بە كارە جددیەكان كرد بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە خەڵك و گەیشتن بە خواستەكانیان، ئەمەش وایكرد پەرلەمانتاران پشتیوانی لێبكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەت توانی ڕێگەچارە بۆ ئەو كێشانە دابڕێژێت كە زیاتر لە بیست ساڵە هەڵپەسێردراون، وەك پرسی وانەبێژ و گرێبەستەكان و پڕۆژە دواكەوتووەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچە بێبەشەكان و تەواوكردنی نەخۆشخانەكان كە بەشێكی زۆریان راگیرابوون لە ڕابردوودا، هەروەها پەرەپێدانی چارەسەری پراكتیكی كە وەرگێڕدرا بۆ پڕۆژە بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئەوەی حكومەت لە چوارچێوەی بەرنامەكەیدا كردوویەتی و بەردەوامی هەیە، وایكردووە هەندێك لە هێزە سیاسییەكان هەست بە مەترسی بكەن، چونكە لە ڕابردوودا لە پۆستە بەرپرسیارێتییەكان سەركەوتوو نەبوون.


    حكومەت بەردەوامە لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی بە خەڵك
    لای خۆیەوە سەرۆكی فراكسیۆنی نەهجی نیشتیمانی پەرلەمانتار ئیبتیسام هیلالی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەو دەستكەوتانەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە ماوەی سەرۆك وەزیرانیدا بەدەستی هێناوە گەورە و بێ وێنەن، و بەڵێنەكەی جێبەجێ كرد كاتێك ساڵی 2024ی بە ساڵی دەستكەوتەكان دانا، بەو پێیەی خەڵك بەرهەمی تەواوكردنی پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی دەچنێتەوە، دیارترینیان پڕۆژەكانی دروستكردنی پرد و ئۆڤەرپاس و نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغداد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم سەركەوتنە بووەتە هۆی ئیرەیی و ئەوانەی ڕەتی دەكەنەوە، هێرشێكی داڕێژراویان دەستپێكرد بۆ پەردەپۆشكردنی فایلەكانی گەندەڵی و گەندەڵكاران، بەتایبەتی دزیی سەدە و ئەم هێرشە باجی سەركەوتنە لەسەر جێبەجێكردنی بەڵێنەكان بۆ خەڵك و جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی بەرنامەی وەزاری.
    هاوكات پەرلەمانتار روقەیە نووری، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، رایگەیاند: كاری دیموكراسی بەرپرسیارێتییەكی گەورەیە كە پەیوەستە بە پەیوەندی لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران و لایەنە سیاسییەكان و پێویستی بە هاوكاریی هەموو لایەنەكان هەیە بۆ پاڵپشتیكردنی ئەو حكومەتەی كە نوێنەرایەتی ڕۆڵی باوك دەكات و مامەڵەی ئەرێنی لەگەڵ هەموو لایەن و هێزە سیاسییەكان لە پرۆسەی سیاسیدا بكات.
    وتیشی: جیاوازی سیاسی لە ڕێگەی میتۆدی دیموكراسی و دەستوورەوە چارەسەر دەكرێت و حكومەتەكەی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، حكومەتێكی خزمەتگوزاری نیشتمانییە كە خزمەتگوزاری پێشكەش كردووە و بەردەوامیشی هەیە خزمەتگوزارییەكانی ڕوون و ئاشكرایە، و تەئكیدیشیكردەوە: حكومەتی سودانی لەلایەن هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتەوە لە ناو پەرلەماندا پشتگیری دەكرێت.


    بەرنامەی چاكسازیی حكومەت زیانی بە لایەنگرانی گەندەڵی گەیاند
    شرۆڤەكاری سیاسی عەلی بەیدەر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: ئەوەی هەندێك كەس بەرزی دەكەنەوە چاوەڕوانكراوە بە ئامانجی كاریگەری دروستكردن لەسەر ئەو ڕۆڵە خزمەتگوزارییە چاكسازیخوازانەی كە سەرۆك وەزیران بەدوایدا دەگەڕێت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و لێدانی گەندەڵكاران و تێكدانی كاریگەرییەكانیان و وەرگرتنەوەی پارە و كەسانی داواكراو.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ڕێبازی حكومەتی سودانی بە دڵی زۆرێك لەو لایەنانە نییە كە زیانیان بەركەوتووە، چونكە لەسەر گەندەڵی و ئاژاوە دەژین، بۆیە ئەم هەنگاوانە ئامانجیان تێكدانی ڕۆڵی چاكسازیخوازانە و دروستكردنی واقیعێكی پارچەپارچەیە كە لە گەندەڵی و ئاژاوەگێڕیدا دەژی خزمەت بە گروپێكی دیاریكراو دەكات لەسەر حیسابی بوونی دەوڵەت و یاسا و ڕێسا و كاریگەرییان لە دیمەنی عێراقدا.


    وروژاندنی قەیرانەكان بۆ دروستكردنی بەربەست لەبەردەم كارەكانی حكومەت
    لای خۆیەوە چاودێری سیاسی حەمزە مستەفا لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: لایەن هەیە هەوڵی پەردەپۆشكردنی دۆسیەی گەندەڵی دەدات، ئەمەش وایكردووە هەوڵی تێكدان و كەسایەتیكردن و بڕیاری پێشوەخت لەسەر ئەو كەیسانەی كە بڕیارە دۆسیەكەیان بۆ دادوەری بەجێبهێڵرێت و هیچ قسەیەكی سیاسی لەبارەیانەوە نەكرێت.
    زیاتر وتی: ئەوەی دەوروژێنرێت هەوڵێكە بۆ دانانی بەربەست لەبەردەم ئەو هەنگاوە سەركەوتنانەی كە سەرۆك وەزیران لە ڕێگەی كارەكانی حكومەتەكەیەوە بەدەستی هێناوە، كە پاڵپشتی شەقامی عێراقی و ئەو هاووڵاتییەی كە دەیانبینێت وەرگرتووە وەك هەنگاوی ڕاستەقینە بۆ بنیاتنانی دەوڵەت، جا چ لە ئاستی خزمەتگوزارییەكان یان ژێرخانی ئابووریدا.


    جەماوەری سەرۆك وەزیران لە گەشەكردندایە
    شرۆڤەكاری سیاسی سەرمەد بەیاتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: كەسانێك هەن سەرەڕای دەستكەوتەكانی، هەوڵی سەرلێشێواندن و بەربەست لە كارەكانی حكومەت دەدەن، بەتایبەتی لە بواری خزمەتگوزاریدا، كە عێراق شاهیدی بنیاتنانی ڕاستەقینە و بێ وێنەیە، و ئەوەش پێویستی بە یەكخستنی دەست لەگەڵ حكومەت و ڕێگری لێنەكردنی هەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دەسەڵاتی دادوەری فاكتەری یەكلاكەرەوەیە لە دۆسیەكانی بەردەمیدا، هەروەها دروست نییە كاریگەری سیاسی بەكاربهێنرێت بۆ ئیستغلالكردنی هەندێك هەڵوێست لەدژی حكومەت بەشێوەیەكی سیاسی نەرێنی.
    لای خۆیەوە نەبیل عەزاوی شرۆڤەكاری سیاسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دەكرێت ئەم هێرشە بە ڕەفتاری سیاسی لێكبدرێتەوە كە ئامانج لێی ڕێگریكردنە لە دەستكەوتە بێ وێنەكانی حكومەت، هەروەها ترسی هەندێك كەس دەردەبڕێت لە پەرەسەندنی جەماوەری سەرۆك وەزیران لای عێراقییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم هەڵوێستانە كارەكانی حكومەت تێكنادەن بەو پێیەی لەسەر ڕێبازەكەی بەردەوامە، قۆناغی ئێستا قۆناغی بنیاتنان و دەستكەوتە بۆ گەیشتن بە خواستەكانی گەلی عێراق، حكومەت گرنگی بەو دەنگانە نادات كە دەیانەوێت چەرخی پێشكەوتن بوەستێنن.