كەركوك؛ دوو تۆمەباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن

ئەمنی
  • 4-09-2024, 20:48
  • +A -A

    كەركوك - INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شاری كەركوك دوو تۆمەباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر بڕێك چەك و ماددەی هۆشبەر و كەرەستەی وەرگرتنی ماددەی هۆشبەر.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە كەركوك رایگەیاند: بە سەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی كەركوك عەمیدی مافپەروەر فەتاح مەحمود خەفاجی و عەمیدی پۆلیس قەیسەر محەمەد جبوری بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەرونیەكانی كەركوك پرۆسەیەكی ئەمنی پشت بەستوو بە زانیاری هەواڵگری ورد بە هاوبەشی فەوجی تاكتیكی و هێزی سوات ئەنجامدرا دژ بە مۆڵگەیەكی بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان، تیایدا دوو تۆمەتبار دەستگیركران و بڕێك چەك و ماددەی هۆشبەر و كەرەستەی وەرگرتنی ماددەی هۆشبەر و تەرازویەكی ئەلیكترۆنی دەستیان بەسەردا گیرا.
    وتیشی: پرۆسەكە پاش دانانی بۆسەیەكی نەخشە بۆ داڕێژراو هاتە ئەنجام لە پارێزگای كەركوك و تاوانبارەكان بە پێی ماددەی 28ی یاسای قەڵاچۆكردنی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەرونیەكان ژمارە 50ی ساڵی 2017 راگیراون. ئەمەش لە چواچێوەی هەوڵەكان بۆ سنورداركردنی بڵاوبونەوەی  ماددە هۆشبەرەكان دێ لە نێو چینەكانی كۆمەڵگا.
    پەیامنێرمان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:  لایەنە پەیوەندیدارەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن كە لەڕێی هێڵی گەرمی ژمارە 178ەوە هێزە ئەمنیەكان ئاگاداربكەنەوە لەهەر حاڵەتێكی گوماناوی پەیوەست بە بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە، ئەوەشیان دوپاتكردۆتەوە كە پەیوەندی هاوڵاتیان بە هێڵی گەرمی ژمارە 178 بەوپەڕی نهێنیەوە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێ و ناسنامەی ئەو كەسەی هێزە ئەمنیەكان ئاگاداردەكاتەوە بە نهێنی دەمینێتەوە.