بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لەسەر گرنگی لێپرسینەوە لە هەر كەسێك كردەوە كە كەمتەرخەمی كردووە سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی هەندێك لە كارمەندانی نوسینگەكەی.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەمینداریەتی گشتی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ 202ەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نوسینگەی موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت ئەنجامدا.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، چوارچێوەی هەماهەنگی گوێبیستی پوختەیەك بوو لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە سەبارەت بەو پێشێلكاریانەی كە لەلایەن بەشێك لە كارمەندانی فەرمانگەكەیەوە بڵاودەكرێنەوە.
بە پێی بەیاننامەكە، سودانی جەختی، لە گرنگی لێپرسینەوە لە هەر كەسێك كردووە كە سەلمێندرا كەمتەرخەم بێت، پشتیوانی خۆی بۆ دەسەڵاتی دادوەری لە لێكۆڵینەوە و ڕێكارەكانیدا دەربڕی.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە، چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو هەوڵانەی دەسەڵاتی دادوەری لەم كێبڕكێیەدا دەربڕی، هاوكات جەختی لە پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵەكانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان و جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانە كردەوە كە واقیعی عێراق بەرەوپێش دەبەن.
چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە میدیاكان دەكات، ئاگاداربن لە بڵاوكردنەوەو چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بن و دوای دەنگۆ نەكەون.