لەكەركوك تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی سوپادا دوو شەهید و دوو برینداری لێدەكەوێتەوە

ئەمنی
  • 4-09-2024, 20:23
  • +A -A

    كەركوك - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نزیك چیای غەرە لە قەزای دوبز لەپارێزگای كەركوك تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی سوپادا دوو شەهید و دوو برینداری لێكەوتەوە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە كەركوك رایگەیاند: لە نزیك چیای غەرە لە قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای كەركوك بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەكەیاندا (موقەدەم لەیس ئەلهەیالی) بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری فیرقەی هەشتەمی سوپای عێراق لە كەركوك و پلەدارێكی تر شەهیدبوون و دوو پلەداری دیكەش بریندار بوون.
    ئاشكراشیكرد: بریندارەكان بە سەختی برینداربوون و باری تەندروستیان ناجێگرە.