پەرلەمانتار ڤیان سەبری: تۆڕی میدیایی عێراقی دامەزراوەیەكی تۆكمەیە و بە شەفافیەت و دادپەروەرانە رووماڵ دەكات

ناوخۆ
  • 4-09-2024, 20:08
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران ڤیان سەبری، تەئكیدیكردەوە:  تۆڕی میدیایی عێراقی دامەزراوەیەكی گەورەیەو بە شەفافیەت و دەستپاكی و دادپەروەرانە هەواڵی هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق و نوێنەرەكانیان دەگوازێتەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران.
    پەرلەمانتار ڤیان سەبری لە میانی سەردانێكیدا بۆ تۆڕی میدیایی عێراقی و دیداری لەگەڵ سەۆكی تۆڕەكە كەریم حەمادی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: تۆڕی میدیایی عێراقی دامەزراوەیەكی دیارە و لە سەرانسەری عێراقدا ناوبانگێكی زۆری هەیە، بەو پێیەی هەواڵ بە شەفافیەت و دەستپاكی و دادپەروەری لەگەڵ پێكهاتەكانی پەرلەمانی عێراق دەگوازێتەوە،لەگەڵ پەخشكردنی ناوەڕۆكی ئامانجدار لە ڕێگەی دامەزراوەكانییەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەردانەكەی ئەمڕۆمان دەكەوێتە چوارچێوەی پەیوەندییە پێویستەكانی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و تۆڕی میدیایی و ئەمەش بە چەندین هەڵوێست و سەردان بەهێزتر دەبێت.
    جەختیشیكردەوە: ئەم سەردانە دەبێتە هۆی دیدار لەگەڵ نوێنەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، و وتیشی: چەندین یاسای گرنگ هەیە كە بۆ پێگەیشتنی پێویستی  بە پشتیوانی لە میدیا عێراقییەكاندا هەیە، هەروەها بەرپرسیارێتییەكی هاوبەش لەگەڵ تۆڕی میدیایی و هاوكاریی بنیاتنەر لە نێوان پەرلەمان و تۆڕەكەدا لەم بوارەدا هەیە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا سەبارەت بە دوایین دانیشتنی دواخراوی ئەنجومەنی نوێنەران، وتی: بەپێی ڕێككەوتنە سیاسییەكە، بڕیاربوو خوێندنەوە بۆ ڕەشنووسی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی (ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشی هەڵوەشاوە) بكرێت، و بڕیار بوو دوێنێ دەنگدان لەسەر گەڕانەوەی ئەو موڵكانە بكرێت كە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو لە خاوەنەكانیان وەرگیرابوو بەڵام دەنگدانەكە ئەنجام نەدرا و دانیشتنەكە دواخرا بۆ كاتێكی تر.
    ڕوونیشی كردەوە: ئەم بابەتە پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، چونكە تەنیا بۆ كورد نییە، بەڵكو بۆ هەموو ئەو كەسانەیە كە لەو ماوەیەدا مافەكانیان لێسەندراوەتەوە و لە لایەن ڕژێمی پێشووەوە موڵك و ماڵیان لێ وەرگیراوە و دەستی بەسەردا گیراوە و دراوە بە كەسانی دیكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: گەڕاندنەوەی مافەكان زۆر گرنگە، ئەم قۆناغەی عێراقی نوێش دەبێت مافەكان بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەن شەرعیەكانیان، هەروەها ناوبراو هیوای خواست  كە تۆڕی میدیای عێراقی ڕۆشنایی بخاتە سەر زۆر وردەكاری و یاسای دیكە، لەوانەش یاسای باری كەسایەتی و یاساكانی دیكە.