بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوە وەرگرتنی بڕوانامەی دەستبەكاربوونی باڵیۆزی سویسرا لە عێراق (دانیل هون)ی ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە كۆپییەكی بڕوانامەی دەستبەكاروبونی باڵیۆزی سویسرا لە عێراق (دانیل هۆن)ی وەرگرت.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، وەزیری دەرەوە پێشوازی كرد لە كردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدادی پایتەخت، دوای 33 ساڵ لە داخستنی، و جەختیشیكردەوە: كە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و سویسرا گرنگە، هەروەها ڕەنگدانەوەی خواستی هەردوولایە بۆ چەسپاندنی هاریكاری لە بوارە جیاجیاكاندا.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دووبارە كردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا نوێنەرایەتی هەنگاوێكی ئەرێنی گرنگ دەكات لە پتەوكردنی ڕەوتی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان و كردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ هاوكارییە بەرهەمدارەكانی نێوان هەردوو وڵات، بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دۆست بكات، و هاوكات تەئكیدیكردەوە: لە پشتیوانی حكومەتی عێراق بۆ سەركەوتنی نوێنەرایەتی سویسرا لە بەغداد.
لای خۆیەوە باڵیۆز هون سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە كرد، و خواستی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا دەربڕی، بە شێوەیەك كە پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست پتەوتر بكات.