دەستپاكی رەتیدەكاتەوە فەرمانی دەستگیركردن لە دژی دادوەر حەیدەر حەنون دەركرابێت

سیاسی
  • 4-09-2024, 18:29
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی دەستپاكی ڕەتیكردەوە: فەرمانی دەستگیركردن لە دژی دادوەر حەیدەر حەنون دەركرابێت.
    سەرچاوەیەكی فەرمی لە دەستەی دەستپاكی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەوەی لە میدیا و سۆشیال میدیادا بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن دژی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ڕاست نییە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی دادوەر حەنون بڵاوكرایەوە، بە هەڵە تێگەیشتن بووە، و دادوەر باسی لەوە كردووە كە گرنگی پێنەدات كە ئایا فەرمانی دەستگیركردن لە دژی دەرچووە یان نا، و چوونە زیندان باشترە لە مانەوە و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران.