بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی تۆڕی میدیایی عێراقی كەریم حەمادی، وەك پێزانینێك بۆ ئەو هەوڵانەی كە لە كاتی ڕووماڵكردنی سەردانی چلەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) دراون، قەڵغانی دەستەی حەشدی شەعبی وەرگرت.
ئەمەش لە میانەی پێشوازیكردنی سەرۆكی تۆڕی میدیایی عێراقی كەریم حەمادی، لە شاندێكی نوسینگەی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی نوسینگەكە عەمار شوەیلی.
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی تۆڕی میدیایی ئاماژەیدا: بەو ڕۆڵەی تۆڕەكە لە پاڵپشتیكردنی هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی بە هەموو جۆرەكانیەوە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بینیویەتی، جەختیشیكردەوە: كە تۆڕی میدیایی پێشوەختە پلانێكی داڕشتووە و هەموو تواناكانی بەكارهێناوە بۆ ئەوەی بە سەركەوتوویی سەردانی چلە ڕووماڵ بكات، كە لە هەموو ڕوویەكەوە جیاواز و نایاب بوو.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی نوسینگەی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی عەمار شوەیلی، ستایشی ڕۆڵی تۆڕی میدیایی عێراقی كرد لە ڕووماڵكردنی ئەو ڕووداو و ئۆپەراسیۆنانەی كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی بە هەموو جۆرەكانیەوە ئەنجام دەدرێن، ئەمە جگە لە ڕووماڵكردنی بەرچاوی سەردانی چلە.