بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت سەید عەمار حەكیم، ستایشی هەوڵەكانی حكومەتی كرد بۆ دانوستان بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت سەید عەمار حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد ئالینا ڕۆمانۆسكی كۆبووەوە و پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغداد و واشنتۆنیان تاوتوێ كرد.
بەپێی بەیاننامەكە، سەید حەكیم ستایشی، هەوڵەكانی حكومەتی عێراقی كرد بۆ دانوستان بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، و جەختیشیكردەوە: لەسەر گرنگی گواستنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و هەندێك لە وڵاتانی هاوپەیمانی بە شێوەیەك كە گەرەنتی بەرژەوەندییەكانی عێراق و سەقامگیری و پاراستنی سەروەرییەكەی بكات.
هەروەها ئاماژەی كرد: بە گرنگی بەرەوپێشبردنی بەها دیموكراسیەكان لە كۆمەڵگەدا و پاراستنی مافی هاووڵاتیان لە دەربڕین و باوەڕ، و وتیشی: مافەكان نەگۆڕی دەستووری و یاسایین كە ناتوانرێت فەرامۆش بكرێت، و هەروەك داوای وەستانی شەڕی لە غەززە كرد.
سەید حەكیم رایگەیاند: ئەوانەی ئارەزووی كەمكردنەوەی پەرەسەندنەكانی ناوچەكە دەكەن، پێویستە فشارەكان لەسەر قەوارەی ئیسرائیل چڕتر بكەنەوە بۆ وەستاندنی شەڕی ناڕەوا لە غەززە بەو پێیەی یەكێكە لە هۆكارە گرنگەكانی پەرەسەندنی غەززە، هۆشداریشیدا لە فراوانبوونی بازنەی ململانێكان و بەردەوامی پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان لەلایەن قەوارەی زایۆنی و پراكتیزەكردنی كوشتنی ڕۆژانەی سیستماتیكی منداڵان و ژنان و خەڵكی بێ گوناه.
ئاماژەی بەوەشكرد: دادپەروەری لەگەڵ ژنان دادپەروەرییە لەگەڵ كۆمەڵگا بەگشتی، بەو پێیەی نیوەی كۆمەڵگا و دایكی نیوەكەی تریشن،و هەروەها جەختیكردەوە لە سەر گرنگی بەهێزكردنی توێژەكانی كۆمەڵگا.