بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی، دەستگیركردنی ئەندامێكی چەتەكانی تیرۆریستی داعشی لە كەربەلای پیرۆز رادەگەیاند:
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەسەر زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان، مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق توانیان لە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیی توندوتۆڵدا لە ناوچەی (حر) 10 كم لە باكووری پارێزگای كەربەلای پیرۆز، ئەندامێكی چەتەكانی تیرۆریستی داعش دەستگیر بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو تیرۆریستە لەو شوێنانە كاردەكات كە بەناو پێی دەوترێت تۆڕەكان بۆ زانستە سەربازییەكان لەسەر یەكێك لە پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیا، كە تیایدا وانە لەسەر دروستكردنی بۆمبی تەوقیتكراو و پشتێنی بۆمبڕێژكرا و ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بڵاودەكاتەوە.