بانكی ناوەندی میكانیزمی كۆتاییهێنان بە پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی ئاشكرادەكات

ئابوری
  • 4-09-2024, 16:39
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی ناوەندی عێراق میكانیزمی كۆتاییهێنان بە پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی ئاشكراكرد.
    بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی بۆ گواستنەوەی دەرەكی كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە بەڕێوەدەبرا لە سەرەتای ساڵی 2023 وەك قۆناغی یەكەم دەستیپێكرد بە ڕێكخستنەوەی گواستنەوەی دارایی بە شێوەیەك كە كۆنترۆڵی پێشوەختە بەسەریاندا مسۆگەر بكات لەبری كۆنترۆڵكردنی دواتر لەڕێگەی وردبینیكردنی گواستنەوەی ڕۆژانەی یەدەگی فیدراڵی.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەمە ڕێكارێكی ناوازەیە، بەو پێیەی بانكی فیدراڵی بەزۆری ئەو كارە ناكات، هەروەها گۆڕانكارییەكی وردە بۆ دروستكردنی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان بانكەكان لە عێراق و بانكە پەیوەندیدارە بیانییە باوەڕپێكراوەكاندا پلانی بۆ دانراوە، كە كۆمپانیایەكی وردبینی نێودەوڵەتیش نێوەندگیری دەكات، ئەمەش بۆ ئەوەی پێشوەختە بەدواداچوون بۆ گواستنەوەكان بكرێت پێش ئەوەی لەلایەن بانكە پەیوەندیدارەكانەوە جێبەجێ بكرێن.
    راشیگەیاند: لە ماوەی ساڵی 2024 و تا ئێستا 95%ی پڕۆسەی گواستنەوە لە پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنیەوە بۆ میكانیزمی بانكی پەیوەندیدار ڕاستەوخۆ لە نێوان خۆی و بانكە عێراقییەكاندا بەدیهاتووە ئەمەش بەو مانایەیە كە تەنها نزیكەی 5%ی لە چوارچێوەی پلاتفۆرمەكەدا دەمێنێتەوە، كە لە ڕێگەی هەمان میكانیزمەوە پێش كۆتایی ئەمساڵ و بەپێی پلانەكە دەگوازرێتەوە.
    رونیشیكردەوە: بۆیە هەندێك چاوەڕوانی سەبارەت بە كاریگەرییە ئەگەرییەكان لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕ و كارەكانی گواستنەوە بێ بنەمان، چونكە پرۆسەكە لەناكاو یان بە یەك وەجبە لە كۆتایی ئەمساڵدا ڕوونادات بەڵكو لە ڕاستیدا لە ماوەی ڕابردوودا بە هەوڵدان و بەدواداچوونی ورد بەدەست هاتووە، تەنها ئەوە نەبێت كە رێژەیەكی كەم دەمێنێتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت.
    بەیاننامەكە ئاشكراشیكرد: بازرگانی لەگەڵ دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو و توركیا و هیندستان و چین نزیكەی 70%ی بازرگانی دەرەكی عێراق (هاوردە) پێكدەهێنێت، ئەمەش وایكرد كە بانكی ناوەندی عێراق  كەناڵەكان بۆ گواستنەوەی دراوەكانی یۆرۆ و یوانی چینی و ڕوپیەی هیندی و درهەمی ئیماراتی بدۆزێتەوە، لە ڕێگەی بانكە پەیوەندیدارە باوەڕپێكراوەكانی ئەو وڵاتانەوە، هەروەها (13) بانكی عێراقیش دەستیان كرد بە ئەنجامدانی كارەكانی گواستنەوە بە میكانیزمێكی پێش وردبینی كە لەسەری ڕێككەوتووە و پەسەند كراوە، جگە لە گواستنەوە بە دراوی دۆلار.
    جەختیشیكردەوە: لە هەمانكاتدا كەناڵەكان بۆ گواستنەوەی كەسی بۆ مەبەستی یاسایی و كڕینی بیانی لە ڕێگەی كەناڵەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی و كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی گواستنەوەی پارە، فرۆشتنی پارە بە گەشتیاران، و پێدانی دۆلاری نەختینەیی بۆ گواستنەوەی هاتوو بۆ ئەو شوێن و مەبەستانەی كە لە ڕێنماییە بڵاوكراوەكانی بانكی ناوەندیدا دیاریكراون.
    بەپێی بەیاننامەكە، بانكی ناوەندی عێراق تەئكیدیكردەوە: لە دانانی ئۆپەراسیۆنەكانی گواستنەوەی دەرەكی و جێبەجێكردنی داواكارییەكان بۆ دۆلار لەسەر ڕێڕەوی دروست و هاوئاهەنگ لەگەڵ پراكتیك و ستانداردە نێودەوڵەتییەكان و یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر.
    راشیگەیاند: دابینكردنی ئەو كەناڵانەی سەرەوە بۆ هەموو مەبەستەكان بە نرخی فەرمی دۆلار، ئەم نرخە دەكاتە نیشاندەری ڕاستەقینەی پراكتیزە ئابوورییەكان، ئەمەش بە واقیعی سەقامگیری نرخ و كۆنترۆڵكردنی هەڵاوسان دەسەلمێنرێت، هەر نرخێكی تر كە لەدەرەوەی ئەم كەناڵانە مامەڵەی پێوە بكرێت بە نرخێكی نائاسایی دادەنرێت ئەوانەی كە پراكتیزەی بێ پرەنسیپی یان نایاسایی دەكەن، كە لە مامەڵەكانیاندا لە كەناڵە فەرمییەكان دوور دەكەونەوە و تێچووی زیادە لەسەر خۆیان هەڵدەگرن، بە كڕینی نرخێكی زیاتر لەنرخی فەرمی، بە مەبەستی فریودانی كەسانی تر سەبارەت بە جیاوازی نێوان نرخی فەرمی و ئەوانی تر.